٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

گوتەبێژی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: سەرۆکی هەرێم بڕیاری دا هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی هەرێم و پەرلەمانی کوردستانی لەوادەی یاسایی خۆیدا بەڕێوە بچێت

سەرچاوە: KDP.info

دوای ئەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە نووسراوی ژمارە 421/13 لە 28/3/2013 داوای دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و پەرلەمانی کوردستانیان کرد، ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە پشت بەستن بە مادەی 4 وبڕگەی دووەمی مادەی 10 لە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2005ی هەموارکراو، لە نامەیەکدا بۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بڕیاری سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی لەبارەی وادەی بەڕێوەچوونەی هەڵبژاردنەکانی پێیڕاگەیاندن کە دەبێ بەڕێوەچوونی ئەو هەڵبژاردنانە لە وادەی یاسایی خۆیدا بێت و لە8/9/2013 تێپەڕ نەکات. وێنەیەک لەم وەڵامە ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستانیش کراوە.

ئێستا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی وەڵام و ئامادەکارییە تەکنیکییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات.

 

دکتۆر ئومێد سەباح

گوتەبێژی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

            8/4/2013

هەواڵی پەیوەندیدار