ئه‌مریکا: مالکی کێشه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی کورد هه‌یه و ناچارین رۆژانه پێی بڵێین "پابه‌ندی شه‌راکه‌ت به".
__2012_06_07_h11m58s41__BS.jpg)
بریت ماتكۆرگ دیبلۆماتكاری ئه‌مریكا له‌كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق كه‌له‌لایه‌ن سه‌رۆك ئۆباماوه راسپێردراوه روونی كرده‌وه كه‌رۆژانه ده‌بێت نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاگادار بكه‌ینه‌وه له‌زه‌رووره‌تی به‌شداری پێكردنی سوننه‌كانی عێراق له‌دروست كردنی بریاردا.
له‌دانیشتنێكدا بریت ماتكۆرگ له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌كێشه‌كانی نێوان سوننه و شیعه‌كانی عێراق زۆر قوڵه و پێویسته له‌سه‌رمان هاوكاریان بین بۆ ده‌رچوون له‌م ته‌نگژه‌یه‌دا.
هه‌وروه‌ها ناوبراو رایگه‌یاند كه‌ترس و دڵه‌راوكیێ و نه‌هامه‌تی باڵی كێشاوه به‌سه‌ر ژیانی سیاسی له‌عێراقدا و ململانێی سیاسیش له‌عێراقدا ته‌نیا سوننه‌كانی نه‌گرتۆته‌وه به‌ڵكو كورده‌كانیش باڵیكی تری ململانێیه سیاسیه‌كانن و گه‌لێك كێشه‌یان بۆ دروست كراوه.
بریت ماتكوَرگ روونی كرده‌وه كه‌سه‌ركرده‌كانی كوردستان رووبه‌رووی كێشه بوونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداو ئه‌و خوازیاره دوای ده‌ست به‌كاربوونی به‌لایه‌نی كه‌م هه‌فته‌ی جارێك سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
جێگای باسه دیبلۆماتكاری ئه‌مریكی بریت ماتكۆرگ به‌ر له‌ده‌ست به‌كاربوونی له‌عێراق پێویستی به‌ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتن هه‌یه له‌ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا بوَ ئه‌وه‌ی ببێته یه‌كه‌م سه‌روَكی نێردراوی دبلوَماتكارانی ئه‌مریكا له‌عێراق كه‌باره‌گاكه‌ی له عێراق ده‌بێت دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق له كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2011 دا. .
. بریت ماتكۆرگ به‌رله‌ده‌ست به‌كاربوونی له‌كاری ئێستای راوێژكاری جیمس جیفری باڵیۆزی ئێستای ئه‌مریكا بوو له‌عێراق.




