٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی دارایی: چوار شەممە گشت پێشینەکان دابەشدەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بریکاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، رۆژی چوار شەممە دەست دەکەین بە دابەش کردنی گشت پێشینەکان لە ھەرێمی کوردستان

رەشید تاھیر بریکاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە kdp.infoراگەیاند: دوا بە دوای دەرکردنی رێنمایی بۆ بودجەی ئەمساڵی ھەرێمی کوردستان بریارمان داوە لە رۆژی چوار شەممەی داھاتوو، کە دەکاتە 10ی ئەم مانگە گشت پێشینەکان خەرج بکرێن و ھاوڵاتیان دەتوانن سەرەدانی بانکەکانی حکوومەت بکەن بۆ وەرگرتنی پێشینەکان.

رشید تاھیر گوتیشی: پێشینەکان بەردەوام دەبێت و ھیچ وادەیەکیش نییە بۆ راگرتنیان.

ماوەی نزیکەی 5مانگە وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گشت پێشینەکانی راگرتووە بە مەبەستی پەسەند کردنی بودجەی ئەمساڵی ھەرێمی کوردستان و دەرکردنی رێنمایی بۆ بودجە.

هەواڵی پەیوەندیدار