KDP.infoزانیاری ده‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زیرو په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی به‌غدا بڵاوده‌كاته‌وه

هه‌ولێر تایبه‌ت بهKDP.info/سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیرو په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی به‌غداو لیست و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بڕیار درا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و ئه‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ی هه‌نووكه دروست بووه، نامه‌یه‌كی تر ئاراسته‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی (شیعه) بكرێت.
سه‌رچاوه تایبه‌تییه‌كه‌ی KDP.infoئاشكرای كرد كه بڕیاره له ته‌ك نووسینی ئه‌م نامه نوێیه وه‌فدێكی 5 كه‌سی پێك ده‌هێنرێت تاكو نامه‌كه بگه‌یننه ده‌ست هاوپه‌یمانی نیشتمانی و ئه‌م هه‌نگاو و پێویستیانه‌ش بۆ لایه‌نی به‌رانبه‌ر شیبكه‌نه‌وه، كه‌په‌یوه‌سته به‌به‌رنامه‌و بۆچوونی هاوبه‌شی لایه‌نه كوردستانییه‌كان.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: لایه‌نه كوردستانییه‌كان له نامه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر نێوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌ی پێشووی كوردستان بۆ هاوپه‌یمانی نیشتمانی كردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها له پاش هاتنی وه‌فدێكی ئه‌وان چه‌ند شتێكی گرنگ هاتۆته پێشه‌وه بۆ چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، جێی باسه كوردستان وه‌ك هه‌میشه كار بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌مای گفتوگۆ‌و شه‌راكه‌ت و ته‌وافوقی نیشتمانی.




