سه‌رۆك بارزانی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆی ده‌بری

هه‌ولێر- تایبه‌ت بهKDP.info/ به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئه‌مڕۆ به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌لبژاردن ده‌بڕی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار تایبه‌ت به KDP.infoرایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رێز مسعود بارزانی به فه‌رمی وه‌ڵامی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانی دایه‌وه و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر سازدانی هه‌لبژاردن له واده‌و كاتی دیاری كراوی خۆی ده‌بڕی، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌نگاوێكی دیكه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پتری كوردستان و كردنه‌وه‌ی ده‌رگا به‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی.




