یاساى ماف و ئیمتیازاتى كه‌س و كارى شه‌هیدان تاوتوێ كرد

بۆ تاوتوێ كردنى پرۆژه یاساى هه‌موار كردنى یاساى ماف و امتیازاتى كه‌س و كارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كه له ئیستادا ئاراسته‌ى لیژنه تایبه‌ته‌كانى په‌رله‌مان كراوه دواى ئه‌وه‌ى له دانیشتنێكدا خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ كراوه ، سه‌رۆك و ئه‌ندامانى لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانى جینوساید پێشوازیان له ئارام ئه‌حمد وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان كرد. له‌و دیداره‌دا دواى ئه‌وه‌ى محمد شاره‌زورى سه‌رۆكى لیژنه به‌خێرهاتنى وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدانى كرد ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى خسته‌ر و رایگه‌یاندن له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ئه‌و برگه و بابه‌تانه باسیان لیوه ده‌كرێ كه له هه‌موارى یاساى ماف و امتیازاتى كه‌س وكارى شه‌هیدان خراوه‌ته روو كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ئاراسته‌ى په‌رله‌مان كراوه.
وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانیش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رایگه‌یاند كه مه‌به‌ست له هه‌موار كردنى یاساى ماف و امتیازاتى كه‌س وكارى شه‌هیدان بۆ ئه‌وه‌یه كه زیاتر بخرێته خزمه‌تى كه‌س وكارى شه‌هیدان و گوتی: له ئه‌نجامى جێبه‌جێ كردنى یاساى ماف و امتیازاتى كه‌س وكارى شه‌هیدان له‌سه‌ر ئه‌رزى واقع و ئه‌و گۆرانكارییه‌ى كه به‌سه‌ر گوزه‌رانى خه‌ڵكدا هاتووه واپێویست ده‌كات ئه‌م یاسایه هه‌موار بكرێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش هانده‌رمان بووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م هه‌موار كردنه پێشكه‌ش بكه‌ین، هیواشى خواست ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌كاتى گفتوگۆ كردنى هه‌مواره‌كه گوزه‌رانى كه‌س وكارى شه‌هیدان و خه‌بات و قوربانى دانى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌به‌ر چاو بگرن.
دواتر یه‌كه یه‌كه‌ى ئه‌و بڕگانه خرانه روو كه له پرۆژه‌ى هه‌مواره‌دا هاتووه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌شى په‌رله‌مانى كردوه له ئیستادا دواى ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ كراوه ئاراسته‌ى لێژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان كراوه.
گرنگترین خاڵه‌كانى هه‌مواره‌كه بریتیه له پێناسه‌كردنى شه‌هید كه له‌مادده‌ى 1ى یاسا ئه‌صلیه‌كه‌دا هاتووه و چاوخشاندنه‌وه به‌و ماف وامتیازاتانه‌ى وارسى شه‌هیدان و رۆڵه‌كانیان كه پێیان ده‌درێ وله‌به‌ر چاو گرتنى ژماره‌ى شه‌هیدان له هه‌ر خێزانێكدا و چۆنیه‌تى باشتر كردنى گوزه‌رانیان.




