په‌رله‌مانتارێكی كوردستانی: هاوپه‌یمانیی كوردستانی 50 ده‌نگی هه‌یه بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه

په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانیی كوردستانی دووپاتی كرده‌وه هاوپه‌یمانیی كوردستانی خاوه‌ن 50 ده‌نگه له په‌رله‌مان و هه‌موو ده‌نگه‌كانیشی له‌گه‌ڵ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالكی و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد له‌یه‌كه‌م دانشتنی په‌رله‌ماندا ده‌نگ له‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه ده‌درێت.
حه‌سه‌ن جیهاد په‌رله‌مانتاری كوردستانی به ئاژانسی "الاخباریه" ی راگه‌یاند: جه‌لال تاڵه‌بانی داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌نوری مالكی پێشكه‌ش به په‌رله‌مان ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد هاوپه‌یمانیی كوردستانی به یه‌كگرتوو و کۆمه‌ڵیشه‌وه له‌گه‌ڵ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانن له حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی ته‌نها گۆران نه‌بێت تا ئێستا هه‌ڵوێستی ڕوونیان نییه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد هاوپه‌یمانیی كوردستانی خاوه‌ن 50 ده‌نگه هه‌موویش له‌گه‌ڵ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌یه.




