٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ جارێکی دیکە سەرۆکی ھەرێم لەگەڵ پەرلەمانتار و وەزیرەکان کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان به‌ڕێز مسعود بارزانی لەگەڵ پەرلەمانتارو وەزیرە کوردەکان لەبەغدا کۆبێتەوە و باس لە چونی شاند بۆ بەغدا و ناردنی نامە بۆ لیستی ھاوپەیمانی نشتیمانی بکرێت.

لەمبارەیەوە د.مەحمود عوسمان ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان  جارێکی دیکە لەگەڵ پەرلەمانتارو وەزیرەکان کۆده‌بێتەوە و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس لە چەند پرسێک دەکرێ، لەوانەش چونی شاندی کوردی بۆ بەغدا و ناردنی نامە بۆ لیستی ھاوپەیمانی نیشتیمانی.

د.مەحمود عوسمان گوتیشی: تائێستا نامە بۆ لیستی ھاوپەیمانی نیشتیمانی نەنێردراوە، لەبەرئەوەی ئەو رۆژەی بڕیار بوو نامە بۆ لیستی ھاوپەیمانی نشتیمانی بنێردرێت، شاندێکی ئەوان سەردانی کوردستانیان کرد و ھەندێک بۆچونیان ھەبوو، بۆیە دواکەت و نەنێردرا و ئەمڕۆ ئەم بابەتە یەک لایی دەکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار