وه‌زیری په‌روه‌رده و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر قه‌زای خه‌باتیان به‌سه‌ر كرده‌وه

قەزای خەبات- KDP.info/ به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه و ئاگاداربوون له ره‌وشی په‌روه‌رده‌یی له سنووری قه‌زای خه‌باتی و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره بۆ ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی ده‌كه‌ونه به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له‌و ناوچه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7/4/2013د.عصمت محەمەد خالدوه‌زیری په‌روه‌رده‌یحكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری بەكر كەریم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر سه‌ردانی قه‌زای خه‌باتی كرد.
له ده‌ستپێكدابه ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی خه‌بات، وه‌زیری په‌روه‌رده‌چاوی به‌قایمقامی قه‌زاكه كه‌وت و گفتوگۆ سه‌باره‌ت به ره‌وشی په‌روه‌رده‌یی له خه‌بات كرا، پاشان وه‌زیری په‌روه‌رده له هۆڵی ئاماده‌یی كۆڕاز سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی بۆ سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانی خه‌بات و ده‌وروبه‌ری كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وێرای جه‌خت كردنه‌وه‌ی له باره‌ی بایه‌خدانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانبه‌پرۆسه‌یپه‌روه‌رده و پێداچوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت به به‌شێك له سیسته‌می په‌روه‌رده و چاوخشاندنه‌وه به خه‌رجكردنی جیاوازی مووچه‌ی مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یش به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پێكهێنا، له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده وه‌ڵامی پرسیار و سه‌رنجی مامۆستا و سه‌رپه‌رشتیارانی ئاماده‌بوویكۆبوونه‌وه‌كه‌ی دایه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیری په‌روه‌رده‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌یی ده‌وروبه‌ری هه‌ولیریبه‌سه‌ر كرده‌وه و سه‌ردانی هه‌موو به‌شه‌كانی په‌روه‌رده‌كه‌ی كرد و له نزیكه‌وه گویی له داواكاری و سه‌رنج و تێبنییه‌كانیانی گرت.




