خەڵاتی سارا لیدمان بەخشرایە كچە كوردێكی چالاكی مافی مرۆڤ

سوید-KDP.info/بە مەبەستی بە بیرهێنانەوەی نووسهری ناوداری سوید سارا لیدمان كە پارێزەرێكی مافی چینی كرێكاران بووە بۆ یەكەمینجار دەست بە بەخشینی خەڵاتێك بە ناوی خەڵاتی سارا لیدمان بە كەسانی چالاك لە بواری جیاجیادا كرا.
بە پێ هەواڵێكی ماڵپەڕی دەنگی ئازاد بە بۆنەی بە بیرهێنانەوەی نووسەری ناوداری سویدی خاتوو سارا لیدمان لە سوید مەراسیمێك بەرێوە چوو، لەم مەراسیمەدا بۆ یەكەمینجار خەڵاتێك بە ناوی خەڵاتی سارا لیدمان ئامادە كراوە و پێشكەشی چالاكانی بوارە جیاجیاكان دەكرێت.
لەم چوارچێوەیەدا یەكەمین خەڵاتی سارا لیدمان بەخشرایە كچە كوردێكی رۆژهەڵاتی كوردستان بە ناوی لاڤین موهتادی.
لاڤین موهتادی رۆژنامەنووس و چالاكڤانی بواری پاراستنی مافەكانی مرۆڤە و لەم بوارەدا كتێبێكی نووسیوە و لەو كتێبەی خۆیدا باسی تێكۆشانی تایكون لە دژی نایەكسانی لە بەرامبەر رومانەكانی كردووە.




