٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لالە مەنسوور: تورك نایەوێ لەگەڵ كورددا یەكسان بێت

سەرچاوە: KDP.info

توركیا- ئەستەنبووڵ- KDP.info/ ئەكتەری ناوداری سینەمای توركیا خاتوو لالە مەنسوور لە بەرنامەیەكی تایبەتی كاناڵی خەبەر توركی توركیادا باسی قۆناخی چارەسەری پرسی كوردی لە توركیا كرد و گوتی: راستییەك هەیە پێویستە هەر كەس بزانێت و ئەویش ئەوەیە كە گەلی تورك نایەوێ لەگەڵ كورددا یەكسان بێت.

لالە مەنسوور ئاماژەی بەوە كردووە كە ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە خەڵكی توركیا لە بەرامبەر قۆناخی چارەسەری بەبێ هەڵوێستە و دەڵێت: من پشتگیری لەم قۆناخە ناكەم، ئەگەر پشتگیری لە قۆناخی چارەسەری پرسی كورد بكەم پێویستە شتێك بدەم كورد، ئایا من چیم هەیە كە بدەمە كورد؟ ئایا دەبێت زمانی خۆیانیان بدەین پێیان؟ ئایا ئێمە مافەكانی كوردان بدەین؟ ئەگەر هاتوو كێشەكە چارەسەر نەكرا ئەوا چی دەبێت؟ جارێكی دیكە منداڵەكانمان ناچار دەبن بچنە ناوچەكانی باشوور و باشووری خۆرهەڵات و سەربازی بكەن و لە شرناخ یا لە هەكاری بكوژرێن؟

لالە مەنسوور جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە هۆكاری پشتگیری نەكردنی رای گشتی توركیا لە قۆناخی چارەسەری زەلاڵ نە بوونی حكوومەتی توركیایە و رای گشتی توركیا پێ وایە كە هێشتا حكوومەتی توركیا سەبارەت بە پرسی كورد بریاری كۆتایی نەدایە كە ئایا دەیەوێ لە توركیا ئاشتەوایی و ئاشتی زال ببێت یا نا؟

هەواڵی پەیوەندیدار