رەنگە بەهاری كوردی لە توركیا دەست پێ بكات

توركیا- دیاربەكر - KDP.info/ سەرۆكی رێكخراوی مەزڵوومدەر دكتور موجاهێد بیلجی رۆژی یەك شەممە لە لێدوانێكی تایبەتیدا بۆ ئاژانسی دیاربەكر خەبەر باسی قۆناخی چارەسەری پرسی كوردی لە توركیا كردووە و گوتوویەتی: ئەگەری ئەوە هەیە كە قۆناخی چارەسەری لە توركیا بگۆڕدرێت و ببێتە سەرەتای دەستپێكردنی بەهار كوردی لە توركیا.
دكتور موجاهێد بیلجی ئاماژەی بەوە كردووە كە تێكۆشانی گەلی كورد لە توركیا گەیشتووەتە قۆناخێكی زۆر نوێ و حەساس و سەیبەری پەكەكە و پارتەكانی دیكەی كوردی كە تا ئێستا تێكۆشانیان كردووە لە سەر دۆزی كورد لاواز بووە و لە جیاتی ئەم پارتانەدا خەڵك خاوەنداریەتی لە دۆزی خۆی دەكات.
بیلجی جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە پێویستە لەمە بەدواوە دەوڵەتی توركیا لە جیاتی پارتە سیاسییە كوردییەكان رای گشتی كورد و گەلی كورد بە موخاتەب وەربگرێت و داوكارییەكانی گەلی كورد جێبەجێ بكاتو چونكە ئەگەر داواكارییەكانی گەلی كورد لە لایەن دەوڵەتەوە جێبەجێ نەكرن ئەوا ئەم قۆناخە كە لە لایەن دەوڵەتەوە بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد دەستی پێكردووە دەبێتە سەرەتایەك بۆ دەستپێكردنی بەهاری كوردی لە توركیا.




