٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بۆ یەكەمجار ئاڵای توركیا لە سەر باڵاخانەی شارەوانی دیاربەكر هەڵواسرا

سەرچاوە: KDP.info

توركیا- دیاربەكر -KDP.info/ ئەمرۆ یەك شەممە لە شاری دیاربەكر بە بۆنەی 87 ساڵەی قەبووڵ كردنی ئاتاتورك وەكو دانیشتوویەكی شاری دیاربەكر، مەراسمێك رێكخرا.

بە پێ هەواڵێكی ئاڤێستاكورد لەم مەراسمیەدا كە لە بەردەم شارەوانی گەورەی شاری دیاربەكر ساز كراوە بۆ یەكەمینجار ئاڵای توركیاش لە سەر باڵاخانەی شارەوانی گەورەی شاری دیاربەكر هەڵواسراوە.

هەڵواسینی ئاڵای توركیا لە سەر باڵاخانەی شارەوانی گەورەی شاری دیاربەكردا لە رۆژی وەبیرهێنانەوەی قەبووڵ كردنی ئاتاتورك وەكو دانیشتوویەكی شاری دیاربەكرخاوەن مانا و واتەیە و پێدەچێت هەنگاوێكی شارەوانی دیاربەكر بێت بۆ پشتگیری كردنی قۆناخی چارەسەری پرسی كورد لە توركیا.

هەواڵی پەیوەندیدار