مالکی لە تازەترین هەنگاویدا، شوێنی وەزیرە کوردەکان پڕ دەکاتەوە

سه‌رۆك وه‌زیرانی بەغدا دوای ئەوەی سونە و وەزیرە کوردەکان لە ئەنجوومەنی وەزیران دەستیان لە کارەکانیان هەڵگرت، بۆ پڕکردنەوەی شوێنەکانیانمۆڵه‌ت ده‌داته وه‌زیره كورده‌كان و له شوێنی ئه‌وانیش وه‌زیری تر بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانیان داده‌نێت.
عه‌لی موسه‌وی راوێژكاری راگه‌یاندنی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی بەغدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 7-4 نوری مالیكی بڕیارێكی ده‌ركردووه بۆ پێدانی مۆڵه‌ت به‌وه‌زیره كورده‌كان، ئه‌ویش دوای بایكۆتكردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك.
موسه‌وی به‌سۆمه‌ریه نیوزی گوتوه: مالیكی بڕیاریشی داوه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی وه‌زیره كورده‌كان وه‌زیری لیسته‌كانی تر دابنێت و به‌وه‌كاله‌ت پۆستی وه‌زیره كورده‌كان به‌ڕێوه‌ببەن




