٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سلێمانی.. وەفدی هاوبەشی پارتی و یەکێتی لە گەڵ بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

كاتژمێر (4)ی 7/4/2013، وەفدی هاوبەشی مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و پارتی، فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ‌و مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆندا، لە مەكۆی سەرەكیاندا سەردانی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد.

لە كۆبونەوەكەدا وەفدی هاوبەش، بارودۆخی كوردستان ‌و عێراق ‌و بەشەكانی كوردستان ‌و ناوچەكەیان رونكردەوە. لەبەر رۆشنایی رونكردنەوەكەش، پێویستی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ لە نێوان پارتی ‌و یەكێتی ‌و لایەنەكانی ئۆپۆزسین باسكرا. بۆئەوەی بەهەموولایەك بە دیالۆگی نەتەوەیی‌ و دیموكراسی، بەرە بەرە بۆ سەرجەم ئەو پرسانەی رەهەندی نیشتمانیان هەیە، بەدەستوریشەوە لە رێگەی سازانی نیشتمانییەوە چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە. هەتا زەمینەی هەڵبژاردنەكان لەمساڵدا بڕەخسێنین ‌و پێكەوەش هێزە سیاسییەكان بۆ هەر ئەگەرێكی سیاسی شیاو ئامادەبین.

نەوشیروان مستەفا و هەڤاڵەكانی بە بایەخەوە گوێیان لە بۆچوونەكان گرت ‌و سوپاسی گەرمی سەردانەكەشیان كرد و بڕیاریشە وەكو كۆمەڵی ئیسلامی ‌و یەكگرتووی ئیسلامی، بۆچوون‌و پێشنیازەكان بۆ چارەسەری پرسەكان، بە پرسی سەرۆكایەتی هەرێمەوە، لێكبدەنەوە و  لە ئەنجامەكەشی یەكێتی ‌و پارتی ئاگاداربكەنەوە.

لە میانی ئەم كۆبوونەوانەیەدا بە هەرسێ‌ لایەنی ئۆپۆزسیۆن راگەیەندرا، كە وەڵامی نامە هاوبەشەكەشیان، بەم نزیكانە دەدرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار