٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشیی لە خانەوادەی تێکۆشەری ناسراو ئیسماعیل عەبوش دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

 

بۆ خانەوادەی پێشمەرگەی ماندوونەناس ئیسماعیل عەبوش

 

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان، کاک ئیسماعیل عەبوش - مان پێگەیشت. خوالێخۆشبوو کەسایەتی و تێکۆشەرێکی دیاری دەڤەری زاخۆ بوو و تا لەژیاندا بوو پێشمەرگەیەکی دڵسۆزی گەل و وڵاتەکەی بوو و شانازیی ئەوەشی هەبوو کە خاوەنی میدالی بارزانیی نەمر بوو.

 

بەو بۆنە خەمناکەوە خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم و لە خوای گەورە داواکارم بیخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.

 

انا لله و انا الیه راجعون

 

مسعود بارزانی

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

 

٧/٤/٢٠١٣

هەواڵی پەیوەندیدار