٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکێتی: بەدیلمان نییە بۆ بەرێز مسعود بارزانی

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی  -KDP.info   / کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێ ئێمە وەک یەکێتی بەدیلمان نییە بۆ بەرێز مسعود بارزانی.  لەدوای كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی ‌دیموکراتی کوردستان و یەكێتی نیشتمانی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی بۆ هەریەک لە  فازیڵ میرانی‌ سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، مەلا بەختیار رایگەیاند:  کە کاتژمێر 4ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، سەردانی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن . لای خۆشییەوە  فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری ئەوەی یەکێتی لەدوای هەڵبژاردنەکان ببێتە ئۆپۆزیسیۆن، گوتی یەکێتی لە حکوومەت و پەرلەمان دا شەریکە. قۆناخی ئۆپۆزیسیۆن بۆ گەیشتن بە دەسەڵاتە و لەبەر ئەوە باوەڕ ناکەین یەکێتی ئۆپۆزیسیۆن بوون هەڵبژێڕیت. هەر لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانییەکەدا، مەلا بەختیار رایگەیاند: کە  نه‌ ئێمه‌ به‌دیلمان هه‌یه‌ بۆ جێگه‌ی‌ سەرۆک بارزانی‌، نه‌ پارتیش به‌دیلی‌ هه‌یه‌ بۆ جێگه‌ی‌ سەرۆک تاڵه‌بانی‌ . شایەنی باسە : پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە  لیژنه‌ی‌ باڵای‌ هاوبه‌شی‌ پارتی  و یەکێتی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار