فوئاد حوسێن : دوو بژاردەمان بە هاوپەیمانی نیشتمانی شیعە داوە

KDP.info / فوئاد حوسێن دەڵێت ئەگەر بەرپرسانی بەغدا داواكارییەكانیان جێبەجێ نەكەن، ئەو دەم کورد بژاردەی مافی چارەی خۆنووسین یەکێک بژاردەکانی بەردەم کورد دەبێت، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی کوردستان لەدیدارێکی لە گەڵ ڕۆژنامەی شەرقولەئەوسەت، ئەوەی خستۆتەروو: کە سەركردایەتی كورد، لەكۆبوونەوەكەی لە گەڵ شاندی هاوپەیمانی نیشتیمانی شیعە، دوو بژاردەی خستووەتە بەردەم شاندە کە سەردانی هەولێریان کردبوو، ئەوانیش بریتی بوون لە چەسپاندنی هاوبەشی راستەقینە لە حکوومرانی عێراقدا و یاخود گەرانەوە بۆ رای خەڵک و بریاری ئەوان لەوبارییەوە ، فوئاد حوسێن هەرەوەها راشیگەیاندووە: کە داوایان لە شاندی هاوپەیمانی شیعە كردووە،: کە تێگەیشتنی خۆیان سەبارە بەهاوبەشی ڕاستەقینە کورد لە عێراقدا بخەنەڕوو، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم لە کۆتایی دیدارەکەیدا ئەوەشی ئاشکرا کردووە : کە ئەگەر بەرپرسانی بەغدا داواكارییەكانیان جێبەجێنەكەن، ئەوا بژاردەی مافی چارەی خۆنووسین یەکێک لە مژاردەکان دەبێت.




