تائێستا ھیچ وادەیەک دیاری نەکراوە بۆ سەردانی شاندی پارتی و یەکێتی بۆ لای گۆڕان

مەحمەد توفیق رەحیم بەرپرسی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بەKDP.info راگەیاند: تا ئێستا ھیچ وادەیەک دیاری نەکراوە بۆ سەردانی شاندی ھاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نشتیمانی کوردستان بۆ لای بزووتنەوەی گۆران.
مەحمەد توفیق رەحیم گوتیشی: باس لەوەکراوە سەردانی ئەوان دەکەن، بەڵام ھیچ کاتێک بۆ سەردانەکە دیاری نەکراوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا دیار نییە مەبەست لەسەردانەکهیان چییە و باس لە چی دەکرێت.
شاندی ھاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نشتیمانی کوردستان لەماوە دوو رۆژی رابردوو سەردانی ھەر یەکە لە کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامیان کرد و بڕیاره سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانیش بکەن.




