شاندێکی هه‌رێمی کوردستان لە كۆنفرانسێكی ئابووری مه‌درید بەشدار بوون
__2013_04_07_h14m9s34__GH.jpg)
ئیسپانیا -KDP.info / به‌مه‌به‌ستی زه‌مینه‌خۆشكردن له‌به‌رده‌م چالاكی ئابووری‌و بارزگانی هاوبه‌ش، دوێنێ وه‌زاره‌تی دارایی ئیسپانیا كۆنفرانسێكی ئابووری له‌مه‌درید رێكخست، كه‌شاندی هه‌رێم و نزیكه‌ی 100 وه‌به‌رهێنەر و كۆمپانیای گه‌وره‌ی ئه‌و وڵاته به‌شداربوون، شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم پێكهاتبوون له د. عه‌لی سندی وه‌زیری پلان دانان، كامه‌ران ئه‌حمه‌د وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه، عوسمان شوانی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ئابوری‌و د. ئامانج ره‌حیم جێگری سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، راپۆرتێكی وردیان سه‌باره‌ت به‌هه‌لومه‌رجی سیاسی‌و ئابووری هه‌رێم‌و عێراق به‌گشتی پێشكه‌شكرد و ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه هه‌رێم ژینگه‌یه‌كی له‌باری سیاسی‌و ئابووریه بۆ سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌وه، شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم روونیكرده‌وه كه‌وه‌به‌رهێنان له‌بواری نه‌وت‌و گازدا، پێویستی به‌تواناو ته‌كنه‌لۆژیای ده‌ره‌كی هه‌یه، بۆ بواری كشتوكاڵ‌و پیشه‌سازی‌و گه‌شتیاریش حكوومه‌تی هه‌رێم پلان‌و بودجه‌ی پێویستی هه‌یه‌و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانیش به‌پێی یاسایه‌ك كه‌كارئاسانی زۆری بۆ سه‌رمایه‌ی بیانی تێدایه، بواری سه‌رمایه‌گوزاری رێكده‌خات.




