٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لەشاندێكی ئافرەتانی چالاكوانی كوردانی رۆژئاوا لەسوید و ئەڵمانیا كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ یەك شەممە 7/4/2013 دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەنوسینگەی خۆی لەتەلاری پەرلەمان پێشوازی لەشاندێكی ئافرەتانی چالاكوانی كوردانی رۆژئاوا لەسوید و ئەڵمانیا كرد كە بەشێكیان لە لەبنەماڵەی تێكۆشەر و ناسراوی حاجۆ بوون.

لەدیدارێكدا شاندەكە خۆشحاڵی خۆیان بۆ سەردانی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان نیشان دا و سوپاسگوزاری خۆیان بەرامبەر ئەو هاوكاری و پشتیوانیە دەربری كە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لەسەر هەموو ئاستەكان وەك هەستێكی كوردستانی بەرامبەر كوردانی رۆژ ئاوا لەم بارودۆخە دژوارەیان بینیویانە و هاوكاری كراون، هاوكات داوای ئەوەیان كرد بەهۆی نزیكبونەوەی وەرزی گەرما هەوڵی باشتر بدرێت بۆ ئەوەی ئەو كەموكورتیانەی كە هەیانە بنبربكرێت.

لەلایەن خۆشیەوە دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندەكەی كرد و جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كوردانی رۆژئاوا راستە دووچاری بارێكی نالەبار و دژوار بوونە و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتوە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان ئاوارە نین بەڵكو لەماڵی خۆیانن هەربۆیە لەسەر هەموو ئاستەكان داوا كراوە هەرچی لەتوانادابێت بۆیان بێتە جێبەجێ كردن، لە گەڵ ئەوەشدا دەخوازین لایەنە نێودەوڵەتیەكانیش بە تایبەت نەتەوە یەكگرتوەكان وەك پێویست ئاوڕ لەژیان و گوزەرانیان بداتەوە بەتایبەت كە چارەسەری بارودۆخەكەیان هێشتا دیار نیە و داوای لێكردن هەر جۆرە پرۆژە یاخود پێشنیار و داواكاریەكیان لەبارەی چۆنیەتی باشتركردنی رەوشی ژیان و گوزەرانی كوردانی رۆژئاوا هەبێت پێشكەشی بكەن بۆ ئەوەی لەرێگەی لیژنە پەیوەندارەكانی پەرلەمان و حكومەتی هەرێم بەدواداچوونی پێویستی بۆ بكرێت و هەوڵی چارەسەركردنی بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار