بەرپرسی نوێی نووسینگەی مافەكانی مرۆڤی سەر بە یونامی لە هەرێمی كوردستان دەست بە كار بوو
د. دیندار زێباری یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پێشوازیكرد لە خاتوو تشیترالێخە ماسی بەرپرسی نوێی نووسینگەی مافەكانی مرۆڤی سەر بە یونامی لە هەرێمی كوردستان بە مەبەستی تاوتوێكردن لەسەر دوا پێشهاتەكان لە بواری مافی مرۆڤ لە سەر ئاستە جیا جیاكاندا لە هەرێمی كوردستان.
لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا خاتوو تشیترالێخە ماسی بەرپرسی نوێی نووسینگەی مافەكانی مرۆڤی سەر بە یونامی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە پێشكەوتنەكان لە بواری مافەكانی مرۆڤ كە بە پێی راپۆرتەكان لە هەرێم ئەنجامدراوە و ئاماژەیان بەوە كرد كە هەرێم هەنگاوی باشی ناوە لەم بوارە و ئەوان ئەجیندای باشیان ئامادەكردووە بە مەبەستی بە دواداچوونی بابەتە پەیوەندارەكان لەوانەش هاوكاریكردنی زیندانكراوەكان، ئافرەتان، جیندەر و هەروەها چاودێری كردنی جێبەجێكردنی پلانی كاری هەرێمی بۆمافەكانی مرۆڤ.
لە لایەن خۆیەوە د. زێباری گوتی: كە هەرێمی كوردستان وڵاتی هەموو كوردستانیانە و هەمیشە بڕوای بە پێكەوە ژیان و لیبَوردیی نێوان پێكهاتەكانی هەیە و ئاماژەی كرد بە هەماهەنگەیەكان نێوان هەرێم و نووسینگەی ناوبراو لە ساڵانی رابردوودا وگووتی هەرێم بەردەوام دەبێت لەم جۆرە هەماهەنگیە.
لەلایەكی ترەوە خاتوو تشیترالێخە ماسی ئاماژەی بە پێشخستنی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان كرد و ئاماژەی بەوەدا كە هەرێم زۆر هاوكابروو بۆ بەرەوپێشچوون و باشتر كردنی مافەكانی مرۆڤ لە هەموو بوارەكاندا بە شێوەیەك كە لە گەڵ ستانداردی جیهانی دەگونجێت و گوتی: كەدام ودەزگاكانی حكوومەتی هەرێم زۆر هاوكار بووە لە گەڵ نووسینگەكەیان چ لە بواری پێدانی زانیاری و هەروەها لە بواری هاوكاریكردنیان بۆ ئەنجامدانی سەردانی میدانی بۆ نموونە بۆ بەندیخانەكان.
لە درێژەی كۆبوونەوەكەشدا هەردوولا جەختیان كردەوە لەسەر گرنگی زیاتر بە بواری مافەكانی ئافرەت و پەیوەندی نزیك و پتەوتر بە پێویست زانرا و كاری زیاتر لە نزیكەوە بە پێكەوەیی بكرێ لەم بوارەدا.
هاوكات یاریدەدەری فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەروە ئامادەیی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی دەربڕی بۆ پێشكەش كردنی هەمو جۆرە هاوكاری و ئاسانكاری بۆ پێشخستنی كارەكانی نووسینگەی ناوبراو لە هەرێمی كوردستان.




