تەندروستی بایز تاڵەبانی جێگیرە

ھەولێر-تایبەت بە kdp.info/ دلێر تارق وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە kdp.infoراگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ کەمێک تەندروستی وەزیری دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی بایز تالەبانی تێکچوو، بۆیە سەردانی نەخۆشخانەی کرد و پشکنینی بۆ کراوە و ئێستا تەندروستی زۆر باشە.
دلێر تارق گوتیشی: پێش کەمێک بەتەلەفون قسەم لە گەڵی کرد، تەندروستی زۆر باشە و لە نەخۆشخانە ھاتۆتەوە دەرەوە.
بەیانی ئەمڕۆ بایز تاڵەبانی وەزیری دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەھۆی تێکچوونی باری تەندروستی گەیندرایە نەخۆشخانە.




