حکوومه‌تی کاتیی سووریا کە 11وه‌زیر لە خۆدەگرێت، راگەیەنرا

سووریا-Kdp.info/سه‌رۆکی حکوومه‌تی کاتیی سووریا کابینه‌یه‌کی له 11 وه‌زیر پێکهێنا و به فه‌رمیی یەکەمین حکومەتەکەی خٶی راگەیاند . کەنالی جەزیرەی قەتری بڵاوی کردەوە: ئیتیلافی نیشتیمانیی ئۆپۆزسیۆنی سووریا که سه‌رپه‌رشتی پێکهێنانی حکوومه‌ته کاتییه‌که ده‌کات له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاندووە کە گفتوگۆ و ڕاوێژکردنه‌کانی خۆی کۆتایی پێهێناوه له‌سه‌ر پێکهێنانی کابینه‌ی حکوومه‌تی کاتیی سووریا وکابینەی حکومەتەکەی تەواوکردووە، غه‌سان هیتۆ ئاماژه‌ی داوه :که ئه‌وحکومەتە له 11 وه‌زیر پێکدێت و 10 پێوه‌ریش دانراوه بۆ هه‌ڵبژاردنی هه‌ر وه‌زیرێک، ئەوەش خراوەتە روو: که وه‌زاره‌ته‌کانی به‌رگریی، ناوخۆ، ده‌ره‌وه، به‌رێوه‌بردنی ناوچه‌کان، ئابووری، په‌ره‌وه‌رده و فێرکردن، کشتهوکاڵ و ئاودێری، ته‌ندروستیی، گه‌یاندن و گواستنه‌وه، فریاگوزاریی و کاروباریی په‌نابه‌ران و داد، وه‌زیریان بۆ ده‌ستنیشان کراوه.




