د.ئەحمەد وەرتی: ئەستەمە لە کۆبوونەوەی سبەش سەرۆکی دەستەی نەزاھە ھەڵبژێردرێت

ھەولێر - تایبەت بە kdp.info/ د.ئەحمەد وەرتی سەرۆکی کوتلەی بزوتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان بە kdp.infoراگەیاند: بڕیارە سبەی کاتژمێر11پێش نیوەڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە و کارنامەی کۆبوونەوەکەش سێ خاڵ لە خۆدەگرێت.
د.ئەحمەد وەرتی گوتیشی: خاڵی یەکەمی کۆبوونەوە درێژەدانە بە گفتوگۆ کردن لە بارەی پڕۆژە یاسای کێبڕکێ و قەدەغەکردنی قۆرخکاری لە ھەرێمی کوردستان کە نزیکەی 11مادە گفتوگۆی لە سەرکراوە کە خۆی ئەم پڕۆژە یاسایە 22مادەیە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی سبەی پەسەند بکرێت و خاڵی دووەم گفتوگۆکردن دەبێت لە بارەی پڕۆە یاسای داینگە و دواخاڵیش ھەڵبژاردنی سەرۆکی دەستەی نەزاھە دەبێت.
وەرتی لە درێژەی قسەکانی وتیشی: ئەستەمە لە کۆبوونەوەی سبەی سەرۆکی دەستەی نەزاھە دەست نیشان بکرێت، چونکە کات نامینێ و رەنگە بکەوێتە رۆژانی داھاتوو.




