واشنتۆن داوا ده‌كات سزاى نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌ر سوریادا بسه‌پێنرێت
تیمۆسى گێتنه‌ر وه‌زیرى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا داواى كرد له چوارچێوه‌ى به‌ندى حه‌وته‌مى كارنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ئه‌گه‌ر پێویستی كرد سزاى نێوده‌وڵه‌تى توندتر به‌سه‌ر سووریادا بسه‌پێنرێت .
گێتنه‌ر گوتیشى ئه‌مه‌ریكا به هیوایه به‌م نزیكانه هه‌موو وڵاته به‌رپرسیاره‌كان پێكه‌وه رێكبكه‌ون و هه‌نگاوى گونجاو به‌رانبه‌ر به رژێمى سووریا وه‌ربگرن له‌وانه‌یش ده‌ست پێكردنى جموجوولأ له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش له‌چوارچێوه‌ى به‌ندى حه‌وته‌مدا ئه‌گه‌ر پێویستی كرد وه‌ك كۆمكارى عه‌ره‌بی هه‌فته‌ى رابوردوو داواى كرد.




