٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی ئەوقاف نرخ و رێنمایی نوێ بۆ سەفەری عومرە دادەنێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر - تایبەت بە kdp.info/ مەریوان نەقشبەندی ئاشکرایکرد، وەزارەتی ئەوقاف نرخی نوێ بۆ سەفەری عومرە دادەنێت، كه خەرجی ھەر عومرە کارێک 950دۆلارە.

مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە kdp.infoراگەیاند: ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە لە بەرواری 10/4/2013وە خەرجی سەفەری عومرە بۆ ھەر عومرە کارێک لە ھەر رێگایەک و لە گەڵ ھەر کۆمپانیایەک سەفەر بکات دەبێتە 950دۆلار و پێویستە شوێنی نیشتەجێبوونی عومرە کاران لە شاری مەککە لە ئوتێلی سێ ئەستێرە کەمتر نەبێت و نابێت لە 750مەتر لە حەرەمی کەعبەی پیرۆزەوە دوورتر بێت .

مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: کاری کۆمپانیاش نییە پارە لە عومرە کاران وەربگرێت بۆ خواردن .

نەقشبەندی ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمپانیاکان و بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرە و سەرجەم بەرێوەبەرەکانی حەج و عومرە لە ھەرێمی کوردستان و دواتریش وەزیری ئەوقاف ئەم نرخ و بریار و رێنماییە نوێیانەیان پەسەند کردووە .

ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکەی دا رونیشیکردەوە، هەرکۆمپانیایەکی عومرەش سەرپێچی بکات رێکاری یاسایی لە گەڵدا دەگیرێتەبەر و بۆ ماوەی دوو ساڵ مۆڵەتی کارکردنی لێدەسەنرێتەوە و رێگەی پێنادرێت خەڵک بباتە عومرە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار