٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەلاوی: بارزانی بە هاوپەیمانی شیعەی راگەیاندووە رێککەوتنەکان جیبەجێبکەن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-  Kdp.info/  سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانی عێراقییە رایگەیاند : كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە شاندی هاوپەیمانیی نیشتمانی شیعەی راگەیاندووە، ناکرێت دانوستان لە گەڵ حكوومەتی بەغدا سازبکرێت تا ئەو رێککەوتنانە جێبەجێ نەکرێن کە سازانی سیاسی لە سەرکراوە و حکوومەتی ئێستەی عێراقی لە سەر دامەزراوە، هاوکات ئەوەشی پێڕاگەیاندوون : کە بەئامانج گرتنی هاوبەشە  سیاسییەكانیش دەبێت رابگیرێت، چونکە ئەمانە هەمووی عێراق بەرەو هەڵدێر دەبات، ئەم قسانەی ئەیاد عەلاوی لە كاتی راگەیاندنی لیستی ئیئتیلافی نیشتمانی عێراقییەی یەكگرتوو بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق هات و ئەیاد عەلاوی هەروەها ئەوەشی خستۆتەروو : کە سەرۆک بارزانی لە كۆبوونەوەی لە گەڵ شاندی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە هەولێری پایتەخت پێیڕاگەیاندبوون کە کورد لە گەڵ حكوومەتی بەغدا دانوستان ناکات تا رێككەوتنی هەولێر کە لایەنەکانی سیاسی عێراق ئیمزایان لەسەر کردووە جێبەجێ نەكرێت، هاوكات سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانی عێراقییە ئەوەشی راگەیاند: کە سەرۆک بارزانی چاوەڕێی هەڵوێستی هاوپەیمانیی نیشتمانییە تا بزانێت ئەو شاندە نوێنەرایەتیی ئەوان دەكات یان بەشێكی ئەو هاوپەیمانەتییە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار