نامە نوێیەکەی ئۆجەلان دەدرێت بە قەندیل

Kdp.infoتوركیا - / جێگری سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDPئەشکرای کرد کە شاندێكی به‌ده‌په نامه‌ی نوێی عه‌بدوڵا ئۆجانی سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان په‌كه‌كه ده‌گه‌یه‌ننه قه‌ندیل. په‌روین بوڵدان له به‌رنامه‌یه‌کی ته‌فزیۆنی نووچە تیڤی رایگه‌یاند : کە عه‌بدوڵڵا ئۆجالان په‌یامێکی بۆ به‌پرسانی KCKنووسیووە و ئێستا هاوسه‌رۆکی پارته‌که‌مان سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش و ئه‌ندام په‌رله‌مان سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌یامه‌که‌یان بردووه بۆ قه‌ندیل ، بوڵدان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شکرده‌وه که دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی KCKشاندی پێنجه‌مینی BDPده‌چێته ئیمراڵی و چاوی بە ئۆجەلان دەکەوێت، په‌روین بوڵدان ئەوەشی خستۆتە روو : کە ئۆجالان پلانێکی سێ قۆناغی ئاماده کردووه و تێدا به‌رفراوان بوونی ئه‌م قۆناغانه‌ی له ناوه‌رۆکی په‌یامه‌که‌ی دا ئاماژه‌ی بۆ کردووه. کەبرێتین لە دامه‌زراندنی کۆمیسۆنی بیرمه‌ندان و دواتر دامه‌زراندنی کۆمیسۆنی یاسای مافپەرەوەی.




