300 ملیار دۆلار بۆ شه‌ڕی په‌كه‌كه خه‌رجكراوه

KDP.infoتوركیا - /سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگەیاندووە : کە له ماوه‌ی سی ساڵی رابوردودا توركیا زیاتر له 300 ملیار دۆلاری له شه‌ڕكردنی له‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستان په‌كه‌كه خه‌رجكردوه، بەپێی ئاژانسی جیهان خەبری تورکیا : ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان،سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ئاماژه‌ی داوە : کە ئەو برە پارەییەی لە ماوەی رابردوودا وڵاته‌كه‌ی له شه‌ڕكردنی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه خه‌رجیكردوه‌و گەیشتۆتە نزیکەی 300 ملیار دۆلارئەمەریکی، لەدرێژەی لێدوانەکیدا : رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان ئومیدی کۆتای هاتنی ئەو شەرەی خواستەوە کە جگە لەزیانی ماڵی و دارایی هیچ قازانجێکی نەبووە و هاوکات خوازیاری خۆی دەربری کە له رێگه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ كورد دا بتوانن ئابوری توركیا ببوژێننه‌وه. لەکۆتایی لێدوانکەیدا : سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌روو ، كه زۆرێك له وه‌به‌رهێنانه‌كان به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه‌وه له توركیا سه‌ركه‌وتو نه‌بوونە.




