ئەنقەرە.. جۆن كێری لە گهڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە

توركیا- KDP.info / جۆن كێری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە شاری ئەنقەرەو بڕیاروایە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو ووڵاتە باس لەچەند پرسێكی ناوچەكە بكەن. ئاژانسی بی بی سی بڵاویكردۆتەوە، سەرلەبەیانی ئەمرۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا کە بەسەردانێكی فەرمی گەیشتۆتە شاری ئەنقەرەو بڕیار وایە چەند پرسێکی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ بکات ، وەک پەیوەندییەكانی نێوان توركیاو ئیسرائیل و كێشەكانی ناوخۆی سوریا ، ئاژانسی بی بی سی ئەوەشی خستە روو کە بڕیارە جۆن كێری لە گەڵ رەجەب تەیب ئەردوگان سەرۆک وەزیران و ئەحمەد داود ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوە کۆببێتەوە و پاشانیش سەردانی چەند وڵاتێكی كیشوەری ئاسیا بكات




