وتوێژەکانی ئەتۆمی جارێکی دیکە لە نێوان ئێران و وڵاتەکانی 5+1 فەشەلی هێنا

دوای دوو رۆژ لە وتووێژه ئه‌تۆمییه‌كانی نێوان ئێران و وڵاتەکانی 5+1 به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی هات، كاترین ئه‌شتۆن به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند: دوو رۆژه له گه‌ڵ شاندی ئێرانی وتووێژ ده‌كه‌ین و بۆمان ئاشكرا بووه هێشتا هه‌ردوولا له‌یه‌ك دوورن و نه‌گه‌یشتووینه‌ته هیچ جۆره رێككه‌وتنێك.
وتووێژه‌كانی ئه‌مڕۆ له كاتی خۆی ده‌ستی پێنه‌كرد و ده‌زگاكانی هه‌واڵنێری له‌زاری دیپلۆماتكارێكی روسی رایده‌گه‌یه‌نن: كات و شوێنی وتووێژه‌كانی داهاتوو نادیاره.
زۆربه‌ی میدیا وتووێژه‌كانی ئه‌م خوله‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 به دۆراو وه‌سف كردووه و پێشنیاری ئێران له‌باره‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم تا راده‌ی 20% له خاكی ئێران و دواتر ره‌وانه‌كردنی ئه‌و یۆرانیۆمه بۆ روسیا له لایەن وڵاتانی پێنج + یه‌ك قبووڵ نه‌كراوه، هه‌روه‌ها وڵاتانی رۆژاوا و وڵاتانی چین و روسیا پێشنیاری ئێران بۆ راوه‌ستاندنی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ره‌تكردووه، هه‌روه‌ها ئێران وه‌ڵامی ئه‌رێنی به پێشنیاره‌كانی 6 وڵاتی زلهێزی جیهان نه‌داوه




