٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆپشگیری مادەی 140 كوردە فەیلییەکان خۆپیشاندانێك ساز دەدەن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- KDP.info / بەمەبەستی جێبەجێ‌ كردنی داواكارییەكانیان كوردە فەیلییەکان خۆپیشاندانێك ساز دەدەن و یاداشتێك دەدەنە ئەنجوومەنی نوێنەران . لە بەیانی ئەمڕۆ كوردە be بەپێێ هەواڵێکی شەفەق نیوز فەیلییەکان لە بەغدا و لە مەیدانی "فیردۆس" بە مەبەستی جێبەجێ‌ كردنی داواكارییەكانیان و جێبەجێ‌ كردنی مادەی 140 و دۆزینەوەی هەلی كار لە ناوچەكانیان و بە جێنۆساید ناساندنی كۆمەڵكوژی فەیلییەكان خۆپیشاندانێكیان ئەنجام دا.
لەو خۆپیشاندانەدا داوا لە ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان و پەرلەمانی عێراق كرا كە قەرەبوویان بكەنەوە و دۆزی فەیلییەكان بە جیهان بناسێنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار