٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن: بەشێوەیەكی نافەرمی ئامادەكاریمان بۆ هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام داوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info /سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەڵێت كۆمسیۆن پێوستی بە شەش مانگ هەیە بۆ ئەنجامدانی ئامادەكاری بۆ بەڕێوەچوونی هەر هەڵبژاردنێك و ئێستا چاوەڕوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ ئەوەی وادەیەك بۆ هەڵبژاردنەكانی هەرێم دیاری بكات و دەشڵێت لەگەڵ ئەوەی هیچ وادەیەكیش دیاری نەكراوە ئێمە ئامادەكاریمان بەشێوەیەكی نافەرمی ئەنجامداوە.

 عەبدولرەحمان خەلیفە بەرپرسی پەیوەندییە جەماوەرییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە لێدوانێكی تایبەدا بۆkdp.infoگوتی: بەپێی ئەزموونی پێشووترمان ئێمە وەكو كۆمسیۆن بۆ هەر هەڵبژاردنێك پێویستمان بە شەش مانگ هەیە بۆ ئەنجامدانی ئامادەكاری ئەمەش لەدوای ئەوەی كە وادەیەك بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكە دیاری دەكرێت بۆ هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستانیش تاوەكو ئێستا كۆمسیۆن بەهیچ شێوەیەك لە وادەی بەڕێوەچوونی ئەو هەڵبژاردنانە ئاگادار نەكراوە بەڵام وا باشترە لە دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بێت چونكە ئێستا كۆمسیۆن بەو هەڵبژاردنەوە سەرقاڵە.

خەلیفە گوتیشی: هەرچەندە بەهۆی دیاری نەكردنی رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان ئێمە وەك كۆمسیۆن هیچ ئامادەكاریەكی فەرمیمان ئەنجام نەداوە بەڵام بەشێوەیەكی نافەرمی ئێمە بەشێك لە كاروبارەكانمان جێبەجێ كردوەوە هەندێ ئامادەكاریمان ئەنجامداوە ئەمەش بۆ ئەوەی دواتر كارەكانمان لا ئاسانتر بێت و پێویستمان بە كاتی زۆر نەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار