تاوەكو ئێستا 668 سەرپێچی لەمیانەی هەڵمەتی پروپاگەندەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان تۆماركراوە

بەغدا- تایبەت بە KDP.info /كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان داوای كرد به پابه‌ند بون به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره 36 ساڵی 2008 هه‌موار كرا‌و، كه فه‌صله‌كانی شه‌ش و حه‌وتی تایبه‌ت كردووه به بانگه‌شه و تاوانه‌كانی هه‌ڵبژاردن، وه له‌سه‌ر سیسته‌می هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ژماره 10ی ساڵی 2012یه، به پێویست بوونی دیاریكردنی بنه‌ماكان و مه‌رجه‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن كه هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كان و قه‌واره سیاسییه‌كان و پاڵێوراوان پێی هه‌ڵده‌ستن .
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری فەرمی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق موحسین موسه‌وی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران رایگەیاندووە: كۆمیسیۆن چه‌ند مه‌رجێكی بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان داناوه و شوێنه‌كانی به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ ئه‌مینداریه‌تی به‌غدا و وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانییه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گشتی دیاریكردووه، وه كۆمیسیۆن له رێگه‌ی نوسینگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگاكانییه‌وه چه‌ند لیژنه‌یه‌كی بۆ چاودێریكردنی سه‌رپێچییه‌كانی هه‌ڵبژاردن دیاری كردووه كه سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ هه‌موو شوێنه‌كان له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌ڵبژاردنی تێدا ده‌كرێت ده‌كه‌ن .
موحسین موسه‌وی ئاماژەشیداوە: سه‌رپێچیه‌كه له رێگه‌ی لیژنه‌ی ناوه‌ندی چاودێریكردنی سه‌ر به فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كانه‌وه ده‌كرێت و دواتر ده‌نێردرێت بۆ ئه‌نجوومه‌ن تا بریاری گونجاوی له باره‌یه‌وه بدات .
هه‌روه‌ها گوتوویەتی: 688 سه‌رپێچی تۆمار كراوه كه پێشێلی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان له سه‌رتا سه‌ری ئه‌و پارێزگایانه‌ی هه‌ڵبژاردنی تێدا ده‌كرێت كردووه، كۆمیسیۆن به‌رده‌وامه له سه‌پاندنی سزادانی سه‌رپێچیكاران و ئاگادار كردنه‌وه‌ی قه‌واره سیاسییه‌كان و هاوپه‌یمانییه‌ته‌كان و پاڵێوراوان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه سه‌رپێچییه‌كانی لابه‌رن و وازی لێبێنن به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر نا له ماوه‌ی سێ رۆژدا له رۆژی ئاگادار كردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی سیاسی‌دا به پێچه‌وانه‌وه خۆیان به‌رپرسیاریه‌تی یاسای وه‌رده‌گرن .




