لانە محەمەد: پرسی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران لەم بارو دۆخەی ئێستا قورسە

لە ئێستا لیستی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنن ، لە بەرامبەر وەرگرتنەوەی متمانە لە نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، کار بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەین .
لەمبارەیەوەلانە محەمەد ئەندامی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: تەنھا بە دوو رێگە دەتوانرێت ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەڵبوەشێنرێتەوە, ئەویش بریتین لە وەی دەبێت دوو لەسەر سێی پەرلەمان دەنگ بدەن بۆ ھەڵوەشاندنەوەی یاخود دەبێت سەرۆک وەزیران بە بریاری سەرۆک کۆمار بریار بدات ئەویش بە مەرجێ سەرۆک وەزیران لە کاتی لێپێچینەوەدا نەبێت و دوواتریش ١٦٣دەنگ کۆبکرێتەوە .
گوتیشی"تەنھا بەو دووحاڵەتە دەتوانرێت پەرلەمان ھەڵبوەشێنرێتەوە و دواتر سەرۆک کۆمار داوای ھەڵبژاردنی پێش وەخت دەکات لە ماوەی ٦٠رۆژدا کە من بەدوری دەزانم, چونکە پرسی ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لەم بارو دۆخەی ئێستا قورسە.
لە نوێترین لێدووانیدا سەرۆکی لیستی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،لە بەرامبەر وەرگرتنەوەی متمانە لە نوری مالیکی ،ئێمەش کار بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەین .




