٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەئەنجامی تەقینەوەیەک لەدیالە زیاتر لە70کەس بونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

دیالە-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی پۆلیسی دیالە ئاشکرایکرد، لەئەنجامی تەقینەوەیەک له‌ پارێزگای دیالە 20کەس گیانی لە دەست دا و زیاتر لە50کەسی دیکەش برینداربوون.

موقەدەم غالب عەتیە وتەبێژی پۆلیسی دیالە بەkdp.info راگەیاند: ئەمرۆ لە پارێزگای دیالە گردبوونەوەیەک بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق سازکرابوو، ژمارەیەک چەکدار بەگولە ھاوەن هێرشیان کردە سەر  گردبوونەکەوە، لەئەنجامدا 20کەس گیانی لە دەست دا و زیاتر لە50 کەسی دیکەش برینداربوون.

موقەدم غالب عەتیە گوتیشی: بەھۆی ئەو تەقینەوەیە زیانێکی زۆری مادیش بە ژمارەیەک خانوو و ئۆتۆمبێلی ھاوڵاتیان کەوتووە، بەڵام ھێزە ئەمنییەکان گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکەو دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار