مەریوان نەقشبەندی: لە ھەشت ساڵی رابردوو 800مزگەوت لەلایەن خێرخوازان دروستکراون

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ مەریوان نەقشبەندی بەڕێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ژمارەی مزگەوتەکانی کوردستان لە 4800نزیک دەبێتەوە و دەوڵەمەند و خێرخوازان نزیکەی 100ملیار دیناریان بۆ دروستکردنی مزگەوت خەرج کردووە.
مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: ئێستا زیاتر لە 4700مزگەوت لەسەر بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەوقاف لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان تۆمار کراوە و زیاتر لە 85مزگەوتی تریش لەحاڵەتی دروستکردن و بیناسازیدان، بەتەواوبوونی ئەو مزگەوتانە ژمارەی مزگەوتەکانی ھەرێمی کوردستان لە 4800مزگەوت نزیک دەبێتەوە.
نەقشبەندی تەئکیدیشی کردەوە، کەوا لەھەشت ساڵی رابردودا بەھۆی باشبونی باری ئابووری خەڵکی کوردستان و خواستی زۆری خەڵک بۆ دروستکردنی مزگەوت زیاتر لە 800مزگەوت لەلایەن خێرخواز و دەوڵەمەندەکانی کوردستانەوە دروستکراوە و لەم پێناوەشدا نزیکەی 100ملیار دیناری عێراقیان بۆ دروستکردنی ئەم مزگەوتانە خەرج کردووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد،دروست کردنی مزگەوت لەلایەن خەڵکی خێرخوازەوە پاشەکەوتێکی باشی بودجەی بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆئەوەی زیاتر پرۆژەی خزمەت گوزاری بۆ خەڵکی ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدەت.




