٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێکی کوردستانی: هەموو ئەگەرەكان لەبەردەممان كراوەیە

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەكان-KDP.info/پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی کوردستانی گوتی: گەڕانەوەی وەزیر و پەرلەمانتارانی کوردستانی پەیوەستن بە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی هاوپەیمانی کوردستانی لە لایەن بەغداوە، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد هەموو ئەگەرەكان لەبەردەم حکوومەتی بەغدا کراوەیە.

بورهان محەمەد فەرج پەرلەمانتاری هاوپەیمانی کوردستانی لە لێدوانێکی تایبەت بە(ئاژانسی ئەخباریە)ی راگەیاند: گەڕانەوەی وەزیر و پەرلەمانتارانی کوردستانی پەیوەستن بە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی هاوپەیمانی کوردستانی لە لایەن بەغداوە

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد هەموو داواکارییەکانمان دەستورین وەکو جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکانی پێشوو و یەکسانی لە دەزگاکانی دەوڵەتی و چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێم.

هەواڵی پەیوەندیدار