٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خولی بریتش كاونسل بۆسەرجەم سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی هەولێر كرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/ بەمەبەستی پێشخستنی ئاست و توانای سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی كارگێری وپسپۆری و گرنگی دانی زیاتر بە تواناكانیان و دەوڵەمەند كردنی زیاتریان بە زانیاری، لە هۆڵی یەكەی مەشق و ڕاهێنەران، بەرێوەبەرایەتی یەكەی مەشقی و ڕاهێنانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر خولی بریتش كاونسل ناسراو بە ئەنجوومەنی بەریتانی بۆسەرجەم سەرپەرشتیارانی شاری هەولێركردەوە، كە 223 سەپەرشتیار لە هەردوو قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی بەشداری خولەكەیان كردووە، رۆژانە وانەكانی خولەكە لەلایەن پسپۆرانی وانە بێژ وانەكان بۆ سەرجەم سەرپەرشتیاران دەگوترێتەوە، خولەكەش بۆماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت و 14وانە بێژ رۆژانە وانەكانی خولەكە بۆبەشدارببوان ڕوون دەكەنەوە، مەبەست لە كردنەوەی ئەم خولەش بۆ سەرپەرشتیاران بۆ ئەوەیە كە سەرپەرشتیاران ببنە هاورێی رەخنە گر و بۆ پێش بردن و بەرەوو پێش بردنی مامۆستایان و هەڵسەنگاندنی مامۆستایان لە قوتابخانەكاندا ئەنجامدراوە، بەكر كەریم حەسەن بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر سەردانی هۆڵەكانی خولەكەی كردو لە نزیكەوە لە كێشەو گرفتەكانی خولەكەی كۆلیەوە، لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە سەرپەرشتیاران گفت وگۆیان كرد لە بارەی چۆنیەتی كاری سەپەرشتیاران لە نێو قوتابخانەكان و ئاسودە كردنی ویژدانی خۆیان بۆپێشكەوتنی پرۆسەی پەروەردەیی لە قوتابخانەكان و زیاتر خزمەت كردنی قوتابیان، گوتیشی سەرپەرشتیاران دەبێ رۆلێ كارا بگێرین لە كەم كردنەوەی كێشەكانی قوتابخانەكان، ئێمەش بەردەوام دەبین لە هاوكاری هەموو لایەك بۆپێشخستنی پرۆسەی پەروەردەیی لە شاری هەولێر، گوتیشی: لە ئایندەیەكی نزیكدا خول بۆسەرجەم مامۆستایانی شاری هەولێر دەكرێتەوە لەلایەن خۆشیانەوە سەرپەرشتیاران چەندین پرسیار و سەڕەنجی گرنگیان ئاراستەی بەرێوەبەری گشتی كرد، ئەویش لەلایەن خۆیەوە وەڵامی سەرجەم داوكارییەكانی سەرپەرشتیارانی دایەوە

هەواڵی پەیوەندیدار