٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

په‌رلەمانتارێكی ئاكەپە: پێویستە تیمی موسیقای میللی كورد دابمەزرێت

سەرچاوە: KDP.info

توركیا- KDP.info/ په‌رلەمانتاری شاری ئەستەنبووڵی سەر بە پارتی داد و گەشە پێدان عسمەت ئۆچما رۆژی هەینی لە دانیشتنی په‌رلەمانی توركیادا داوای لە په‌رلەمانی ئەوە وڵاتە كرد كە بریارێك بۆ دامەزراندنی تیمی میللی موسیقای كوردی دەربكات.

عسمەت ئۆچما لە بەردەوامی وتەكانی خۆیدا گوتی: چۆنە لە بازنەی وەزارەتی كلتوور و گەشتوگوزار دا تیمی میللی موسیقای توركی هەیە هەر بە هەمان شێوە پێویستە تیمی میللی موسیقای كوردیش لە ژێر بازنەی وەزارەتی كلتوور و گەشتوگوزار دا دابمەزرێت و ئەمە مافێكی یاسایی و رەوای هاووڵاتییە كوردەكانە.

تۆچما ئاماژەی بەوە كرد كە دامەزراندنی تیمێكی بەمجۆرە بە بریاری په‌رلەمانی توركیا دەتوانێت ببێتە پشتگیرییەكی زۆر باش بۆ قۆناخی چارەسەری پرسی كورد لە توركیا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار