٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئاكەپە: بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد پێویستمان بە كۆمیتەیەكی دیكە هەیە

سەرچاوە: KDP.info

توركیا-KDP.info/ جێگری سەرۆكی گرووپی ئاكەپە لە پەرلەمانی توركیا ماهیر ئۆناڵ لە پەرلەمانی توركیا رایگەیاند كە بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد و چاودێری كردنی قۆناخی چارەسەری، پێویستی توركیا بە دامەزراندنی كۆمیتەیەكی تایبەتی لە لایەن پەرلەمانەوە هەیە.

ماهیر ئۆناڵ لە بەشێكی دیكەی وتەكانی خۆیدا ئاماژەی بەوە كرد كە بۆ ئامادە كردنی رای گشتی توركیا بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد كۆمسیونی ریش سپییەكان دامەزرا، بەڵام ئەم كۆمسیونە ناتوانێت كە كۆتایی بە شەڕ بهێنێت و چاودێری لە قۆناخەكە بكات هەر بۆیە پێویستمان بە كۆمیتەیەكی تایبەتی هەیە كە بتوانێت كۆتایی بە شەڕ بهێنێت و چاودێری دوو لایەنە لە سەر قۆناخی چارەسەری بكات.

ئۆناڵ گوتی: ئێمە وەكو ئاكەپە لەم رۆژانەدا داواكارییەك بۆ دامەزراندنی ئەم كۆمیتەیە پێشكەشی پەرلەمانی توركیا دەكەین و لەم داواكارییەدا داوا لە پەرلەمان دەكرێت كە ئەم كۆمیتەیە دابمەزرێنێت و لە لایەن پەرلەمانەوە بەرێوە ببرێت.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار