٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردۆغان: كۆمارێكی نوێ دانامەزرێنین بەڵكو كۆمار دەگەڕێنینەوە بۆ سەرەتای دامەزراندنی

سەرچاوە: KDP.info

توركیا- KDP.info/ شەوی پێنج شەممە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان لەگەڵ كۆمسیونی ریش سپییەكانی توركیا بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد كۆبوویەوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك وەزیری توركیا باسی ئامانجی دامەزراندنی ئەم كۆمسیونە و كار و چالاكییەكانی ئەم كۆمسیونەی كرد و گوتی: ئامانج لە دامەزراندنی كۆمیتەی ریش سپییەكان ئامادە كردنی رای گشتی بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد و هەر بۆیە ئەم كۆمیتەیە پێویستە لەو هەرێمانە كە دەستنیشان كراون لەگەڵ خەڵكدا كۆڕ و كۆبوونەوەی جیاجیا ساز بكات و دەست بە نرخاندنی قۆناخەكە و وەرگرتنی بیرو بۆچوونی خەڵك بكات.

سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان لە بەشێكی دیكەی وتەكانی خۆیدا ئاماژەی بەوە كرد كە نایانەوێ كۆمارێكی نوێ دابمەزرێنن بەڵكو دەیانەوەێ كۆماری توركیا بگەڕێننەوە بۆ رۆژەكانی سەرەتای دامەزراندنی خۆی و یاساكانی سەرەتای دامەزراندنی كۆمار پەیڕەو بكەن.

ئەردۆغان گوتی: ئێمە هەوڵ بۆ دامەزراندنەوە و ئاوەدان كردنەوەی توركیایەك دەدەین كە تێیادا هەر هەمووی هاووڵاتییەكان یەكسان و هاووڵاتی دەرەجە یەك بن و هیچ كەس جیاوازی لەگەڵ ئەوانی دیكەدا نەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار