ئامانجی هێرشەكەی روبوسكی ئاكەپە و ئەردۆغان بوو

توركیا- KDP.info/ پهرلهمانتاری پێشووی پهرلهمانی توركیا و ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی پێشووی ئاكەپە دەنگیر میر محەمەد فرات لە دیمانەیەكی تایبەتی خۆیدا بۆ رۆژنامەی میللیەتی توركی باسی رووداوەكەی روبوسكی كردووە و گوتوویەتی: ئەو رووداوە كومەڵكوژییە و هیچ پاساوێكی بۆ نییە.
دەنگیر میر مەحمەد فرات ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەو راپۆرتەی كە لە لایەن كۆمیتەی مافی مرۆڤی پهرلهمانی توركیاوە سەبارەت بە رووداوەكەی روبوسكی ئامادە كراوە راپۆرتێكی هەڵە، نایاسایی و نامرۆڤانەیە و كوشتنی ئەو 34 گەنجە كومەڵكۆژییەكە كە بە هیچ شێوەیەك و بە هیچ بیانوویەك كەس ناتوانێت پاساوی بۆ بهێنێتەوە.
ناوبراو لە بەردەوامی دیمانەكەی خۆیدا باسی ئەوەی كردووە كە ئامانجی ئەو هێرشە ئەوە بوو كە پێگەی جەماوەری ئاكەپە و سەرۆكی ئاكەپە رەجەب تەییب ئەردۆغان لە نێو كۆمەڵگەی كورد و توركدا لاواز بكات.
میر مەحمەد فرات لە بەشێكی دیمانەكەیدا سەبارەت بە قۆناخی چارەسەری پرسی كورد و كێشانەوەی هێزەكانی پەكەكەش باسی ئەوەی كردووە كە پەكەكە بۆ ئەوەی كە هێزەكانی خۆی بكێشێتەوە چەندین مەرجی داناوە و ئەو مەرجانەی پەكەكەش لە لایەن دەوڵەتەوە جێبەجێ ناكرێن هەر بۆیە مەحاڵە كە پەكەكە زۆر بە ئاسانی چەكدارەكانی خۆی لە نێو سنوورەكانی توركیادا دەربخات.




