٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

په‌رله‌مانتارەكانی ئاكەپە دەستیان بە سەردانی شارە كوردییەكان كرد

سەرچاوە: KDP.info

توركیا- KDP.info/ لە چوارچێوەی بریاری سەرۆكی ئاكەپە رەجەب تەییب ئەردۆغان بۆ سەردانی په‌رله‌مانتارەكانی ئەو پارتە بۆ شارە كوردییەكان، رۆژی هەینی 45 په‌رله‌مانتاری شارەكانی رۆژئاوای توركیا دەستیان بە سەردانی خۆیان بۆ شارە كوردییەكان كرد و گەیشتنە شاری دیاربەكر.

حەفتەی رابردوو سەرۆك ئاكەپە لە كۆبوونەوەی گرووپی پارتەكەی خۆی لە په‌رله‌مانی توركیادا بریاری دابوو كە بە مەبەستی ئامادە كردنی رای گشتی و شرۆڤە كردنی هەنگاوەكانی حكوومەت بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد، 45 په‌رله‌مانتاری شارەكانی رۆژئاوای توركیا سەردانی زۆربەی هەرە زۆری شارەكانی باشوور وباشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵ بكەن. لەم چوارچێوەیەدا ئەمرۆ ئەم په‌رله‌مانتارانە گەیشتنە شاری دیاربەكر و لەگەڵ ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە دانیشتوانی ئەو شارە و دامو دەزگا مەدەنییەكانی ئەو شارە كۆ بوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا باسی هەنگاوەكانی حكوومەتی توركیا بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد كرا و ئاماژە بەوە كرا كە ئاشتی و ئاشتەوایی بۆ توركیا وەكو نانی نیوەرۆ واجبە و پێویستی هەر هەموومان بە ئاشتی و ئاشتەوایی هەیە هەر بۆیە پێویستە دەست بخەینە ناو دەستی یەكتر و هەوڵ بۆ سەرخستنی ئەم قۆناخە بدەین.

بریارە رۆژی شەممە په‌رله‌مانتارەكانی سەردانی شاری ئەلح و رۆژی یەك شەممەیش سەردانی شاری سێرت بكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار