شاندى باڵاى مه‌كته‌بى سیاسى (پ.د.ك) و(ی.ن.ك) سه‌ردانى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستانیان كرد

ئێواره‌ى ئه‌مرۆ شاندى باڵاى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له شارى هه‌ولێر سه‌ردانى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌میندارى گشتى و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستانه‌وه پێشوازیكرن.
له دانیشتنێكدا چه‌ند پرس و ته‌وه‌رێكى په‌یوه‌ست به‌بارودۆخی هه‌رێم و عێراق و پرۆسه‌ی سیاسی و چۆنیه‌تی هاوكاری هێزو لایه‌نه كوردستانیه‌كان له قۆناغى ئێستاى عێراق و ناوچه‌كه گفتوگۆكران.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه دا ته‌ئكید له به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا و په‌رله‌مانى كوردستان له واده‌ى دیاریكراوى خۆى دا كرایه‌وه به شێوه‌یه‌كى جێگاى ڕه‌زامه‌ندى رێكخراوه و ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بێت و هه‌روه‌ها هه‌موو لایه‌ك به به‌رپرسیاریه‌وه ره‌وشى هه‌رێم و ده‌ستكه‌وته‌كانى بپارێزن و گفتوگۆ و یه‌كدى قه‌بولكردن ببێته هه‌وێنى چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرفت و داخوازیه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌و بابه‌تانه‌ى ره‌هه‌ندى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه.
له كۆتایشدا ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى ڕایگه‌یاند كه‌وا ئه‌وان گفتوگۆى زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ن و دواتر هه‌ڵوێستى خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن.
شاندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى له فازل میرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێرى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان پێك هاتبون و شاندى یه‌كگرتووى ئیسلامیش له محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌میندارى گشتى و مه‌ولود باوه موراد ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كگرتووى ئیسلامى پێكهاتبوون.




