٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشیی لە خانەوادەی تێکۆشەری ناسراو مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

بۆ خانەوادەی تێکۆشەری ناسراو مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی

بە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری ناسراوی گەلەکەمان، مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی، خەمبار بووین. ئەو تێکۆشەرە کە هەموو ژیانی خۆی لە تێکۆشان و پێشمەرگایەتیدا بردەسەر و جگە لەوەی لە سەرکردایەتیی حزبی شیوعی عێراقدا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو، لە خەباتگێڕە بەناوبانگەکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولیش بوو و بە درێژایی ساڵانی سەختی تێکۆشانیش دۆستێکی نزیکی ئێمە بوو.

بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرخۆشیی لە ئێوە و هاوڕێ و خزمانتان دەکەم و لە خوای گەورە داواکارم بیخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٥/٤/٢٠١٣

هەواڵی پەیوەندیدار