مالکی بەڵێنی چاکسازی دەدات.... شاندێکی حزبی دەعوە و ئیئتیلافی دەوڵەتی قانون سەردانی سەرۆک کۆماری کرد

رۆژی 5/6 سه‌رۆك تاڵەبانی له‌شاری سلێمانی پێشوازی له شاندێکی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون كرد كه پێكهاتبون له عه‌بدولحه‌لیم زه‌هیری و حه‌سه‌ن سنێد. له‌دیدارەكەدا له‌باره‌ی بارودۆخ و پێشكه‌وتنه سیاسییه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عیراق گفتوگۆی چڕوپر كرا و ئه‌و ئاسته‌نگانه خرانەبەر باس کە له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی‌دا بوونه‌ته رێگر.
سه‌رۆك تاڵەبانی ئاماژه‌ی به‌هه‌وڵه‌كانی كرد بۆ كۆتاییهێنان به‌و قه‌یرانه‌و ده‌ربازكردنی وڵات له‌قه‌یرانی سیاسی ئێستا، سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵویستی سه‌رۆك كۆمار له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌ست به‌لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌ده‌وڵه‌تی سه‌رۆك وه‌زیر، سه‌رۆك تاڵەبانی هه‌ڵوێستی خۆی دووپات كرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه به‌ناوی خۆیه‌وه "هیچ نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌كردووه سه‌باره‌ت به‌لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌ده‌وڵه‌تی سه‌رۆك وه‌زیر"، راشیگه‌یاند كه داواكاری ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌نێردرێت كه‌ئیمزایان كردووه بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌كه "كاتێك ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی ته‌واو بێت"، هاوكات هه‌وڵه‌كانی دووپات كرده‌وه بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێك له‌پێناو سه‌قامگیری وڵات و به‌رده‌وامی پێدان به‌پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراتی.
لای خۆشیانه‌وه وه‌فده‌كه سوپاسی خۆیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی كرد بۆ هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی له‌پێناو پاراستنی ده‌ستور و به‌رگریكردن له‌ده‌ستكه‌وته به‌دیهاتووه‌كانی وڵات.
هاوكات ئەمڕۆ چوارشەممە عه‌باس به‌یاتی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له لێدوانێكدا بۆ سایتی سۆمه‌ریه نیوز ڕایگه‌یاندووه چه‌ندین هه‌وڵ دراوه له‌لایه‌ن هێزه سیاسیه‌كان و جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق، و چه‌ند هێزێكی هاوڕێی عیراق بۆئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان دیالۆگ سازبكه‌ن و ڕازی بن به ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌بری متمانه‌كێشانه‌وه له حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالیكی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند تاڵه‌بانی نامه‌یه‌كی به واژۆی په‌رله‌مانتاره‌كانه‌وه ئاماده‌كردووه تا بینێرێت بۆ ئوسامه نوجێفی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق، به‌مه‌به‌ستی داواكردن بۆ متمانه‌كێشانه‌وه له حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی و ره‌تیكرده‌وه كه سه‌رۆك كۆمار ئیمزای له‌سه‌ر نوسراوی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالیكی كردبێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌لمان ئه‌لجه‌میلی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی عیراقیه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له لێدوانێكدا بۆ سایتی سۆمه‌ریه نیوز ڕایگه‌یاند:" سه‌رۆك كۆمار پێشنیاریكردووه ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆچوونیان جیاوازبێت سه‌باره‌ت به متمانه‌كێشانه‌وه له‌حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی، ئه‌وا نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێك له‌و باره‌یه‌وه وه‌ربگرێت."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یكرد ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆمار نامه‌ی داواكاری بۆ متمانه‌كێشانه‌وه له‌حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی بۆ په‌رله‌مان نه‌نێرێت، ئه‌وا په‌رله‌مان ناچارده‌بێت میكانیزمی دووه‌م به‌كاربهێنێت ئه‌ویش بریتیه له لێپێچینه‌وه له سه‌رۆك وه‌زیران و لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه .




