لە ئیسپانیا عیماد ئەحمەد لەگەڵ سكرتێری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی ئیسپانیا كۆبونەوە

عیماد ئەحمەد و سكرتێری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی ئیسپانیا كۆبونەوەو لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیە سیاسیەكان رێكەوتن و سەبارەت بەدۆخی سیاسی عیراق و گۆڕانكاریەكانی ناوچەكەش بەگشتی بیرورایان ئاڵوگۆڕ كرد.
ئێوارەی دوێنێ 3/4/2013 لە وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیا بەڕێز گۆنسالۆ دێ بینیتۆ سكرتێری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوە پێشوازیكرد لەعیماد ئەحمەد جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەفدی هاوڕێی، لەم دانیشتنەدا هەردولا سەربارەت بە پەرەپێدانی پەیوەندیە سیاسی و ئابوری و كلتوریەكان و دۆخی سیاسی عیراق و كوردستان و ناوچەكە بیروڕایان ئاڵوگۆركرد.
سەرەتای كۆبونەوەكە سكرتێری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوە بەناوی حكومەتی ئیسپانیاو وەزارەتی دەرەوە بەخێرهاتنی وەفدی حكومەتی هەرێمیان كردو ئەم سەردانەیان بەگرنگ وەسفكرد چونكە لەماوەی 25 ساڵی رابردودا ئەمە یەكەم سەردانی رەسمییە لەسەر ئاستی عیراق و كوردستان بۆ ئیسپانیا ئەنجام دەدرێت، هیواشی خواست كەسەردانەكە ببێتە سەرەتایەكی باش بۆ پەیوەندی نێوان هەردولا.
عیماد ئەحمەد بەناوی سەرۆكی حكومەت و ئەنجومەنی وەزیرانەوە سوپاسی حكومەتی ئیسپانیای كرد بۆ ئەو بانهێشتە رەسمیەو تەئكیدی كردەوە كەوڵاتەكەیان دەتوانێ لەزۆر روەوە رۆڵی گرنگ لەعیراق و كوردستان ببینێت، ئەزمونی فیدراڵی ئیسپانیاش لەزۆر رەوە دەكرێ ببێتە نمونە بۆ عیراق بو كوردستان، بەتایبەتی لەپەیرەو كردنی لامەركەزیەت و پێدانی دەسەڵات بەهەرێمەكان .
هەر لەكۆبونەوەكەدا هەردولا تەئكیدیان لەداڕشتنی بنەمایەكی تازەی كاركردن كردەوە بۆ پەرەپێدان و تۆكمەكردنی پەیوەندیە سیاسی و ئابوری و كلتوریەكانی نێوان ئیسپانیا و عیراق و كوردستان بەشێوەیەك كەخزمەتی بەرژەوەندی هاوبەشی هەردولا بكات، لەم رەوەوە جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم داواكرد كەحكومەتی ئیسپانیا ئاستی كونسوڵخانەی فەخری بەرزبكاتەوە بۆ كونسڵخانەی گشتی.
دواتر عیماد ئەحمەد سەبارەت بەدۆخی سیاسی عیراق و كوردستان پوختەیەكی خستەڕو تیایدا رونیكردەوە دوای روخانی دیكتاتۆریەت قۆناغێكی تازە لەعیراق دەستی پێكردوە، سەرەرای جیاوازی و ناكۆكیەكان، گەشەسەندنێكی سیاسی و ئابوری خێرا لەئارادایەو لەم رەوەوە هەرێمی كوردستان نمونەیەكی سەركەوتوەو دۆخی ئەمنی و هەلومەرجی سیاسی و گەشەكردنی ئابوری لەئاستێكی باشدایە، ژمارەیەكی زۆر كۆمپانیا و وەبەرهێنی بیانی لەهەرێم كاردەكەن، حكومەتی ئیسپانیاش دەتوانێ لەمبارەیەوە رۆڵی بەرچاو ببینێت و شان بەشانی وڵاتانی تر بەشداری پرۆسەی بوژانەوەو ئاوەدانی عیراق و كوردستان بكات.
هەر لەدرێژەی كۆبونەوەكەدا كەباڵیۆزی عیراق لەمەدرید، وەزیرانی پلاندانان وئاوەدانكردنەوەی هەرێم و سكرتێری ئەنجومەنی ئابوری و جێگری سەرۆكی دیوان و نوێنەری هەرێم لەئیسپانیا ئامادەی بوون، عیماد ئەحمەد بەناوی هەرێمی كوردستانەوە داوای كرد كەحكومەتی ئیسپانیا، لەناوخۆ و یەكێتی ئەوروپا هاریكاری حكومەت و خەڵكی كوردستان بكات بۆ ئەوەی كارەساتی ئەنفال وكیمیابارانی هەڵەبجە لەسەر ئاستی جیهان بەجینۆساید بناسێندرێت، ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە رایانگەیاند كەبەدواداچوون بۆ كەیسەكە دەكەن و هەوڵ دەدەن كەپەرلەمانی وڵاتەكەیان لەمبارەیەوە بەئەركی خۆی هەستێت.
لەتەوەرێكی تری كۆبونەوەكەدا باس لەئەزمونی ئیسپانیا وەك وڵاتێكی فیدرالی كراو سكرتێری دەوڵەت لەوبارەیەوە رونیكردەوە بەهۆی پیادەكردنی سیستمی لامەركەزی لەبەرێوەبردن، هەرێمەكانی ئیسپانیا گەشەكردنی زۆریان بەخۆیەوە بینیوەو دەكرێت لەعیراقیش هەمان ئەزموون دوبارە بكرێتەوە.
سەبارەت بە پەیوەندی ئابوری و وەبەرهێنان و بازرگانیش سكرتێری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوە رایگەیاند كەبڕیاری وڵاتەكەیان ئەوەیە هانی كۆمپانیا و وبەرهێنەرانی خۆیان بدەن رو لە هەرێمی كوردستان بكەن، هاوكات باسی لەوبوارانەش كرد كەئسپانیا شارەزایی و ئەزموونی باشیان لەبارەوە هەیە، وەكو بواری گەشتوگوزارو كشتوكاڵ و سودوەرگرتن لەزەی خۆر





