موفتی سوننه : بۆ لێدانی نەیارانی ئێران 100 موشه‌كی داوە بە عێراق

عێراق -KDP.info/رافع روفاعی موفتی سوننه‌ی عێراق به‌ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی راگه‌یاند: کە وەک موفتی عێراق داوای له‌ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌مافی مرۆڤ كردووه، كار بكه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ڕێكخراوی موجاهدینی خه‌ڵق بۆ كه‌مپی ئه‌شره‌ف له‌پارێزگای دیاله. موفتی سوننه‌ی عێراق هەروەها رایگەیاندووە : ئێران له‌ماوه‌ی ڕابردوودا 100 موشه‌كی به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنان دژی نه‌یاره‌كانی حكوومه‌تی به‌غدا‌و تاران ره‌وانه‌ی عێراق كردووه، له‌و ژماره‌یه‌ش، 40 موشه‌كیان له‌هێرشه‌كه‌ی ماوه‌ی ڕابردووی سه‌ر كه‌مپی (لیبه‌رتی) موجاهیدینی خه‌ڵقدا به‌كارهاتوون.، رافع روفاعی حكوومه‌تی به‌غدای بە سەرۆکایه‌تی نوری مالیکی تۆمەتبار کرد، کە بۆ رازیكردنی تاران، مامه‌ڵه‌ی نامرۆییانه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی موجاهدینی خه‌ڵقدا ده‌كات. شایەنی باسە له سه‌ره‌تای مانگی شوباتی رابردوودا، كه‌مپی لیبه‌رتی كه تایبه‌ته به‌ئه‌ندامانی رێكخراوی موجاهدینی خه‌ڵقی ئۆپۆزسیۆنی ئێران به‌موشه‌ك بۆردومان كرا، له‌ئه‌نجامدا شه‌ش هاوڵاتی كوژران‌و نزیكه‌ی سه‌دی تریش بریندار بوون.




